29 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەموارکرایەوە
کوردستان 09:39 AM - 2023-08-16
PUKMEDIA
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 29 ماددەی لە کۆی 80 ماددە
هەموارکراوەتەوەو بەپێی ماددەی 29ی هەموارکراو ئەو ماددە هەموارکراوانە لە رۆژی
پەسەندکردنییەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ماددە هەموارکراوەکان گۆڕانکاری و رێکخستنەوە لەهەندێک ئۆرگانی
یەکێتیدا کراوەو وشەی سەرۆک جێگەی وشەی هاوسەرۆک دەگرێتەوەو یەکێتی نیشتمانی
سەرۆکی دەبێت، کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەبێت و لەئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
هەڵدەبژێردرێت.
هەر بەپێی ماددە هەموارکراوەکان، مەکتەبی سیاسی پێکدێت لە 30 بۆ 35 ئەندام و بەگوێرەی ماددەی 39ی هەموارکراو، مەکتەبی سیاسی پێکدێت لە 30 بۆ 35 ئەندام و (یەکەم_ سەرۆک، دووەم_ حەوت بۆ نۆ کارگێڕ، سێیەم_20 بۆ 26 ئەندامی سەکردایەتی لێپرسراوی ئۆرگان یان بێ ئۆرگان دەبێت).
هەروەک دەستەی کارگێڕ کەلە 7 بۆ 9 کارگێڕ دەبێت لەناو خۆیاندا بڕیاردەری
دەستەی کارگێڕ هەڵدەبژێرن و ئەرک و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی دەبێت.
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ماددە هەموارکراوەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە ئەم ماددانەن...




هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

