هۆڵەندا پشتیوانی دژەتیرۆر دەکات
کوردستان 09:20 PM - 2023-08-13
PUKMEDIA
وەفدێکی هۆڵەندا و دژە تیرۆر
وەفدێکی باڵای سەربازی هۆڵەندا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆریان کردو پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.
لە بارەگای سەرەکی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای سەربازیی کونسوڵی هۆڵەندا کرد، کە پێکهاتبوون لە کۆلۆنێڵ کیس مارسێلس ڕاوێژکاری سەربازی بۆ کاروباری چاکسازی پێشمەرگە لە کونسوڵگەری گشتی هۆڵەندا و وەفدی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگییەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە کراو هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزەکانی دژەتیرۆر و فەرماندە و سەربازەکانی ئەو هێزە دووپاتکردەوە لە پای هەوڵ و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی مەترسییەکانی تیرۆر لەناوچەکەدا،
لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بەرامبەر پشتیوانی بەردەوامی هۆڵەندا لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گشتی و دژەتیرۆر بە تایبەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

