سەرۆک بافڵ لەبەغداوە ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە دەخاتەروو
کوردستان 03:05 PM - 2023-08-02
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی
عیراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد موفتی، راوێژکاری سەرۆکی
یەکێتی بۆ کاروباری وزە و ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای بواری وزە ئامادەبوون و بە وردی
پرۆژەیاساكە تاوتوێكرا و گرنگی و لێكەوتە سیاسی و ئابوورییەكانی لێكدرایەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە بەشێوەیەك كە ببێتە
مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
هەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا، سەرۆک بافڵ سەرنج
و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند، دەبێت
تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت. هەروەها
نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاوڵاتییان و ئەم سەروەتە
نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

