دژەتیرۆر و هەواڵگری نیشتیمانیی تاوانبارێکی سپایکەر دەستگیردەکەن
کوردستان 11:38 AM - 2023-07-27
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عیراق
دوای زانیاری وردی هەوڵگری و ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوو، دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عیراق، تاوانبارێکی
سپایکەریان دەستگیر کرد.
لەراگەیەنراوێکی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی
عیراق-دا، کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە:"پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکمان ئەنجامدا کە
تێیدا داواکراو (عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان)مان دەستگیرکرد".
هەر لەراگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:"داواکراوی
دەستگیرکراو لە ساڵی 2013 چووەتە ناو گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە
داعش، بەشداری لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی دژ بە هێزە ئەمنییەکان لە سەڵاحەدین کردووە
، هەروەها یەکێک بووە لە ئەنجامدەران و تاوانبارانی کوشتارگەی سپایکەر لە ساڵی
2014".
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، دەستگیرکراو بەرپرسی بەناو
مەکتەبی عەسکەری ویلایەتی دیجلە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناو (ویلایەتی نەینەوا)،
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی وردی ئامانجەکە ئەنجامدراوە، تیرۆرستی
داواکراو لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و پاشان رادەستی یاسا کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

