وەفدێکی باڵای یەکێتی بەشداری کۆنفرانسی لۆزانی کرد

جیهان 09:47 PM - 2023-07-22
کۆنفرانسی ۱۰۰ ساڵەی لۆزان PUKMEDIA

کۆنفرانسی ۱۰۰ ساڵەی لۆزان

یەکێتی

ئەمڕۆ شەممە ۲۲/٧/٢٠٢٣  وەفدێکی باڵای ی.ن.ک بەسەرۆکایەتی ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەبەشداری بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی و شێخ شەماڵ  بەشداری کۆنفرانسی ١٠٠ ساڵەی لۆزانیان لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا کرد.

 

ئارێز عەبدوڵا سەرۆکی وەفدەکەی یەکێتی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ڕایگەیاند: "لەو کۆنفرانسەدا زۆربەی هەرە زۆری حزب و رێکخراوە کوردستانییەکان، ئەکادیمست و رۆشنبیری و کەسایەتیەکان بەشدار بوون". 

 

"وێڕای باسکردنی ئەنجامە خراپەکانی پەیمانی لۆزان بۆ گەلی کوردستان باسی چۆنیەتی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی ئاشتیانە بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکان کرا"، ئارێز عەبدوڵا وای وت.

 

لە رۆژانی ٢٢-٢٣- ٢٠٢٣/٧/٢٤ کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی رەتکردنەوەی پەیماننامەی لۆزان، کە رێککەوتننامەی لۆزار سەدەیەك لەمەوبەر لە 24ی تەموزی ساڵی 1923 دا كەوتە بواری ئیمزاکردن وجێبەجێكردنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە