بەدەل بەرواری: فشارەکان ئومێد بەرۆشکی-یان ئازادکرد
کوردستان 06:51 PM - 2023-07-22
PUKMEDIA
رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی
دوای ئەوەی
دادگای هەولێر بڕیاری سزادانی ٤ ساڵی دیکەی بەسەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی سەپاند،
لە دژی ئەو نادادییە ئومێد بەرۆشکی لەبەردەم دادگای هەولیر لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا دادگاییەکەی بە پیلانی سەرۆکی حکومەت ناوبرد، لەسەر ئەو لێدوانەشی
هەمان شەو لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە رفێندرا، بەڵام بەهۆی فشاری دەرەکی و
ناوخۆییەوە پاش لە کەمتر لە ٢٤ سەعات ئازادکرا.
ئومێد بەرۆشکی: ئاسایشی دهۆک منی رفاند
ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"هەمان ئەورۆژەی شێروان شێروانی سزادرا، ئاسایشی دهۆک بەبێ بڕیاری دادوەر، لە
ماڵەکەی خۆمدا منیان رفاند".
"ماوەی نزیکەی ٢٤ سەعات لە ئاسایشی دهۆک مامەوە و
پاشان بڕیاری ئازادکردنمیان دا، لەوماوەی کە لە ئاسایش بووم هیچ پرسیارێکم ئاڕاستە
نەکرا تا ئەوکاتەی ئازادکرام، کە ئەوە جێی گومان بوو بۆ من، چونکە ئەگەر هیچ
پرسیارێکیان نییە بۆ دەمرفێنن"، ئومێد بەرۆشکی وادەڵێت.
بۆچی ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرا؟
لەبارەی
رفاندنی ئومێد بەرۆشکی، بەدەل بەرواری مامۆستا و چالاکوانی بادینان بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای سزادانەوەی شێروان شێروانی بۆ ماوەی ٤ ساڵی
دیکە، ئومێد بەرۆشی لەبەردەم دادگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی توندی
لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت گرتووە، ئەمەش بووە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ".
چۆن دەستگیرکراوە؟
"هەمان ئێوارەی ئەو رۆژەی رەخنەکانی لە سەرۆکی
حکومەت گرت، ئومێد بەرۆشکی، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە کە بە تەنها لە ماڵەوە بووە دەستگیراوە،
دواتر ئاسایش پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە و پێی راگەیاندون کە ئومێد بەرۆشکی لای ئێمەیە
و پێویستە موبایلی ناوبراومان بۆ بهێنن".
چۆن ئازادکرا؟
بەدەل بەرواری لەبارەی ئازادکردنی ئومێد بەرۆشکی دەڵێت:
"سزادانەوەی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی
بەدوای خۆیدا هێناو بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانیش لەسەریان بڕیاری ئازادکردنی ئومێد
بەرۆشکییان دا، ئەمە جگە لەوەی کە ویستیان وەک دەستکەوتێک بۆ سەرۆکی حکومەت لای
خەڵک نیشانی بدەن".
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی
پەیامنێران كەمترین پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە كراوە،
بەڵام دهۆك لە پێشێلكاریدا لە پلەی یەكەمدایە و دوای ئەویش پارێزگای هەولێرە.
بەپێی ئامارەکەی رێكخراوی پەیامنێران، لە شەش مانگی
رابردوودا لە سلێمانی کەمترین توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە کە
تەنها ٤ حاڵەت بووە، دواتر هەڵەبجە دێت كە 5 حاڵەتە، بەڵام لە دهۆك زۆرترین رێژەی
توندوتیژی تێدابووە كە 25 حاڵەتە و هەولێریش 16 حاڵەتە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

