نوێنەری زیندانیانی بادینان: رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی دھۆکەوە رفێنڕا
کوردستان 11:44 AM - 2023-07-21
PUKMEDIA
رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی :دوای ئەوەی دوێنێ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ئومێد بەرۆشکی وتی: "مەسرور بارزانی لەسەروی یاساوە و بە ئەقلیەتێکی پولیسی بڕیاری سزادانی شێروان شێروانیدا"، سەعات ١٢:٣٠ شەوی رابردوو ڕفێنڕا.
چارەنوس و سەلامەتی گیانی ئومێد بەرۆشکی لە ئەستوی ھێزە ئەمنیەکانی پارتی دایە، چونکە ئەم ڕفاندنە بە لێدان و بێ بڕیاری دادگا لە بادینان بۆە بە مودێل.
ھەروەک نوسیویەتیشی ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنوسێکی ئازا و ئازادە و پێشتر بە سێ ساڵ و نیو زیندانی سزادراوە.
PUKMEDI-*
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

