فراکسیۆنی یەکێتی بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەکاتە دانیشتنی پەرلەمانەوە

کوردستان 02:58 PM - 2023-07-17
هەڵەبجە PUKMEDIA

هەڵەبجە

هەڵەبجە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران

لەسەر داوای ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای داواکاریمان لەبارەی پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ خستنە ناو کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی هەرێمەکانی ئاگادار کردووەتەوە کەئەو پرۆژەیە لەماوەیەکی نزیکدا بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانەوە".

"لەماوەی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کراو لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیش پرۆژەکە لەماوەیەکی نزیکدا دەخرێتە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەو خوێندنەوەی سێیەمی بۆ دەکرێت، بەمەش هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەکرێت و دەناسێنرێت"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.

PUKMEDIA

دەقی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لیژنەی هەرێمەکان

ئەمانەش ببینە