یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات
کوردستان 11:30 AM - 2023-07-12
PUKMEDIA
کۆبونەوەی یەکێتی و کۆمەڵ
وەفدێکی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی لە سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە 12-7-2023 وەفدێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی لە سلێمانی لە بینای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنەكانی كوردستان و ئەنجومەنی پاریزگاكانی عیراق و كێشەكانی هەرێم و چەندین پرسی دیكەی گرنگ.
وەفدی یەکێتیی پێکهاتبوون لە رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی، هاوکات وەفدی کۆمەڵی دادگەری_ش پێکهاتبوون لە رێباز سابیر ئەندامی سەرکردایەتی و بێستون حەمە ساڵح لێپرسراوی هەڵبژاردن و فاروق عەلی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دادگەری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

