مەڵبەندی سلێمانی: دژەتیرۆر بەشدارە لەپاراستنی ئاسایشی هەرێم و عیراق
کوردستان 12:34 PM - 2023-06-11
تایبەت
سەردانی لێپرسراوی مەڵبەند بۆ دژە تیرۆر
وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆ پێشوازی لە
جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی و ئەنجوومەنی مەڵبەند کرد .
لەدیدارێکدا لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ستایشی دڵسۆزی و
رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی دژەتیرۆرکرد، لە روبەرووبوونەوەی جەنگی تیرۆر و
بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی کوردستان و بەشداربوون لە پاراستنی ئاسایشی تەواوی عیراق،
هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و
فەرماندەکانیان دووپاتکردەوە.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر دڵنیاییدا وەک
هەمیشە لە سەنگەری پاراستنی ئارامی و سەروماڵی خەڵک دەبن و بێ گوێدانە مەرامی
ناحەزان ئەرکی خۆیان بەجێدەگەیەنن و هێڵی یەکەمی بەرگری دەبن لە پاراستنی
سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

