وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09
PUKMEDIA
دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفای وەزیری ناوخۆی عیراق لەسەر سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە
پێش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٩-٦-٢٠٢٣، عەبدولئەمیر شەمیری
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیکرد و پشتیوانی خۆی بۆ شارەکە راگەیاند.
لە
دەستپێکی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی عیراق وبریکاری وەزارەتی ناوخۆی عیراق و وەفدی
هاوڕێیاندا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرانی
پارێزگار و قائیمقام و بەرپرسانی سەربازی لە دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندی
و هەرێم پێشوازیان لێکرا.
دواتر
تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا و بەشەجیاوازەکانی مۆنۆمێنتی
بەسەرکردەوە و سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەدی کردوو و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوان کرد.
ئازاد
تۆفیق لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە وێڕای دووبارە بەخێرهاتن هیوای خواست خوێندنەوەی
سێهەمی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە حکومەتی ناوەندی بەسەرکەوتوانە تێپەڕبێت،
هاوکات یاداشتێکی پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ کردکە داوای کرد لە پرۆسەی دامەزراندن و
فراوانکردنی دامەزراوەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی و بودجە هاوکاری پارێزگای هەڵەبجە
بکرێت و لە پرۆسەی دەرهێنانی جەواز ناوی پارێزگای هەڵەبجە بهێنرێت.
لای
خۆشیەوە وەزیری ناوخۆی عیراق سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجەی کردو رایگەیاند: "هەڵەبجە
شارێکی جوانە و خاوەن مێژوویەکی گەورەیە هاوکاری دەبین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

