ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05
PUKMEDIA
مێژووی دامەزراندنی یەکێتی لە سیمینارێکدا
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە لە عیراق و هەرێمی كوردستان و مێژوویەكی قوڵی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد دا هەیە".
مامۆستا مەحمود قەرەداغی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە سیمینارێكدا بە ناونیشانی (بەناونیشانی مێژووی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) كە 5/6/2023 لە مەكتەبی رێكخستن بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەب و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی وئەندامانی مەكتەب وكادرانی مەكتەب و ئۆرگانەكان پێشكەشی كرد، باسی لە قۆناغەكانی مێژووی یەكێتی و رۆڵی دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆك مام جەلال و تێكۆشەران بەگشتی و پشتیوانی جەماوەر كرد لە سەركەوتنی شۆڕشی نوێ.
مامۆستا مەحمود قەرەداغی دەڵێت:" دەستەی دامەزرێنەرو ڕۆڵی سەرۆك مام جەلال كە كاریگەری زۆری سەرەكیان هەبوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و یەكێتی چەندین قۆناخی سەختی بڕیوە تا وەكو گەلی كورد بە ئامانجەكانی بگات".
"یەكێتی هەڵقوڵاوی گاریگەرییەكانە و بەپشتیوانی جەماوەرەكەی گەیشتۆتە قۆناغی ئێستا كە هێزێكی سیاسیی گەورەو كاریگەرە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم و ناوچەكەش و ئەوەش بە لەسەردەستی سەرۆك مام جەلال بووە و ئێستاش یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەمان ڕێچكە دا دەڕوات" ئەو ئەندامەی سەركردایەتی وایوت.
بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا ، مەكتەبی رێكخستن زنیجیرە كۆڕێك رێكدەخات و ئەم كۆڕەش لەو چوارچێوەیەدا بوو، بڕیارە ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٧ سیمینارێكی دیكە بۆ هەڤاڵان یوسف زۆزانی و دكتۆرە هەستیار كەمال كوردی رێكبخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

