پەیامی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ دوو لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی
کوردستان 09:50 AM - 2023-06-02
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە ٤٨ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پیرۆزبایی لەهەردوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی د. فوئاد مەعسوم و د. هۆمەر شێخموس دەکات و دەڵێت: "چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین".
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەپیرۆزبایی نامەکەیدا بۆ د. فوئاد مەعسوم دەشڵێت: "بەشانازییەوە لەڕۆڵی بەڕێزتان دەڕوانین وەک کەسایەتیەکی سیاسی کوردستانی و عێراقی ناسراو، هاوڕێ و هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال".
هاوکات لەپەیامەکەیدا بۆ د. هۆمەر شێخموس دەڵێت: "بەڕێزتان بە دڵسۆزی و سەربەرزی و کوردپەروەرانە تێکۆشان و تەمەنی خۆتان بەخشیوەتە مرۆڤایەتی بەگشتی و کوردایەتی بەتایبەت".
دەقی هەردوو پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
*هەڤاڵ و برای بەڕێزمان، جەنابی کاك د. هۆمەر شێخموس، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان*
لەیادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین.
بەڕێزتان بە دڵسۆزی و سەربەرزی و کوردپەروەرانە تێکۆشان و تەمەنی خۆتان بەخشیوەتە مرۆڤایەتی بەگشتی و کوردایەتی بەتایبەت، هاوکات بە دانەبڕوای پشتیوان و هاوڕێ و هاوسەنگەری سەرۆک مام جەلال بوون. ئەم وەفادارییە کەم وێنەیەتان جێگەی تەقدیر و بەرز نرخاندنە.
ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام و ئاوەدان. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی رێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین.
تەمەنی ئێوە درێژبێت و تەندرووست و بەختەوەربن. درود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان و تێکۆشەرەکانمان و پیرۆزە لەئێوە لە هەموو یەکێتییەکان ئەم یادە شکۆدارە.
*هەڤاڵ و برای بەڕێزمان، جەنابی کاك د. فوئاد معصوم، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان*
لەیادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین.
بەشانازییەوە لەڕۆڵی بەڕێزتان دەڕوانین وەک کەسایەتیەکی سیاسی کوردستانی و عێراقی ناسراو، هاوڕێ و هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال، ئەزمونی دەوڵەمەندتان لەدەوڵەتداری هەمیشە نەخشەڕێگایە بۆمان بەتایبەت لە گرتنە ئەستۆی ئەرکی سەرۆکایەتی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواتریش لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا.
ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی رێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین.
تەمەنی ئێوە درێژبێت و تەندروست و بەختەوەربن. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان و تێکۆشەرەکانمان و پیرۆزە لەئێوە لە هەموو یەکێتییەکان ئەم یادە شکۆدارە.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
1/6/2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

