پەیامی پیرۆبایی سەڵاحەدین بەهادین بۆ سەرۆک بافڵ
کوردستان 10:55 PM - 2023-06-01
PUKMEDIA
سەڵاحەدین بەهادین و سەرۆک بافڵ
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی دەكات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامداو پیرۆزبایی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئاڕاستەکردن.
لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیوای خواست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک حزبێکی خاوەن مێژوو بەردەوام بێت لە خەباتی مەدەنی و سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری سیستەمی حوکمڕانی و هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی هەرێم پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و لابردنی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لە لایەن خۆیەوە، بەڕێز بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربرینی سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە کاری پێکەوەیی نێوان لایەنە کاریگەرەکان بە مەبەستی بەرقەراربوونی پرۆسەی سیاسی لەسەر بناغەیەکی پتەوی هاوبەش .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

