بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات
کوردستان 04:25 PM - 2023-06-01
PUKMEDIA
یەکێتی و گۆڕان
بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکیدا لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا رایدەگەیەنن: "لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان".
دەقی پەیامەکە....
بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەبۆنەى (48)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەى بەڕێز و تهواوی ئهندام و لایهنگرانتان دەکەین.
لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێى سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستى ناوخۆ چ لەسەر ئاستى عێراق روبەڕووی میللەتەکەمان و هەرێمى کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکى مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانى هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمى کوردستان، هیواخوازین هەمو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیى نیشتیمانیی لە پێناو بەرژەوەندییەکانى هاونیشتمانیان به دیالۆگ و تێگهیشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانى میللەتەکەمان کارى لە پێشینەبێت.
لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان.
هەر شاد و سەرکەوتووبن
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٣/٦/١
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

