سەرۆككۆماری عیراق پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی دەكات
کوردستان 12:51 PM - 2023-06-01
PUKMEDIA
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی دەكات، بەبۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنییەوە و دەڵێت،: "ئەم ساڵیادە هاوكاتە لەگەڵ سەردەمێكی نوێدا، كە عیراق و ناوچەكە گۆڕانكاری زۆر بەخۆوە دەبینێت، كە لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە یەكێتی ریزەكان و كاری هاوبەش هەیە لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا".
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
خوشك و برایان لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و تێكۆشەران و جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومیدەوارم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ حزبەکەی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری کۆچکردوو مام جەلال، بۆ خۆڕێکخستنەوەو ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی لەپێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانیان.
ئەم ساڵیادە هاوكاتە لەگەڵ سەردەمێكی نوێدا كە عیراق و ناوچەكە گۆڕانكاری زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، كە لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە یەكێتی ریزەكان و كاری هاوبەش هەیە لەنێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەوەی هەمووان بە ئیرادەیەكی بەهێز و ژیرییەوە پلانێكی سەردەمیانە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و كاروانی دیموكراتی و دەستكەوتەكان لە عیراقدا دابنێین.
هیوای پێشكەوتن و گەشەكردنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم كە هاوتای خەباتی چەندین ساڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت.
دكتۆر لەتیف جەمال رەشید
سەرۆك كۆماری عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

