دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش ئەنجامدەدەن
کوردستان 08:13 PM - 2023-05-27
دژەتیرۆر
بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە
ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر _ CTG، پێشمەرگە و سوپای عیراق، ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان ئەنجامدا.
ئەمرۆ
شەممە 27ی ئایاری 2023، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر _ CTG، پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا
وەک بۆشایی ئەمنی دیاریکراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپراسیۆنێکی
ھاوبەشیان بۆ پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان ئەنجامدا.
چالاکییەکانی
گروپە چەکدارەکان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا بەدی دەکرێت بووەتە مەترسی بۆسەر
هێزە چەکدارەکانی عێراق بەگشتی و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی، ئەنجامدانی ئەم
ئۆپراسیۆنە هاوبەشانە بەمەبەستی نەهێشتن و کەمکردنەوەی شوێنەواری ئەو گروپانەیە بە تایبەتی داعش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

