وادە بۆ كۆبوونەوەی نوێنەران دیاری نەكراوە

عیراق 12:06 AM - 2023-05-27
 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  PUKMEDIA

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران عيراق

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "هێشتا رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجە تەسلیم نەكراوە و قسەكردنیش لەسەر دواخستنی كۆبوونەوەی نوێنەران، تەنها شۆیەكی میدیاییە".

یوسف ئەلكلابی پەرلەمانتاری عیراقیش ئاشكرایدەكات رۆژی كۆبوونەوەی نوێنەران دیاری نەكراوە، تاوەكو دوا بخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "سبەی هەوڵدەدەین پێداچوونەوەی رەشنوسی پڕۆژەیاساكە تەواو بكەین و تەسلیمی دەستەی سەرۆكایەتی نوێنەران دەكرێت بۆ ئەوەی وادەی دانیشتنی نوێنەران دیاری بكرێت".

هەروەك دەڵێت: "قسەكردن و لێداون لەسەر دواخستنی كۆبوونەوەی نوێنەران، ورد نییە و دوورە لەراستییەوە".

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگەیاند: "سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بەڕێوەناچێت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە