یەکێتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی لەبوودجەدا جێگیرکرد
کوردستان 10:37 PM - 2023-05-25
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:یەکێتی بەڵێنەکەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیرکرد.
ھەرێم کەمال ئاغا بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمدایە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی لەبوودجەدا جێگیرکرد، هەروەك وەك چۆن بەڵێنی دابوو كە پرسی بودجە و موچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاووڵاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانیبێت لە بەغداو ئەنجومەنی نوێنەران، لەئێستاشدا لیژنەی دارایی لەدواین کۆبوونەوەدایە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر بودجە و بۆ تێپەڕاندنی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگفتوگۆدان.
وتیشی:" یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ھەروەک چۆن بەڵێنیدابوو کە پرسی بودجە و موچە و داکۆکیکردن لە قوتی ھاووڵاتیان پێشینەی کار و ئەرکەکانیبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆش یەکێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، مافی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ھەرێمەکان، گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیرکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

