دەست بەکاربونی فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەى سلێمانی و جێگری فەرماندەی فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگە
ی ن ک 10:13 PM - 2023-05-23
PUKMEDIA
فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەى سلێمانی و جێگری فەرماندەی فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێزان " مستەفا چاوڕەش" فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ و لیوارکن " عمر ساڵح حسن" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ و لیوا ڕکن "مەریوان محمد ئەمین" فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو و وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای هێزەکانی ٧٠ سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و فرقەی دووی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد.
سەرەتاى سەردانەکە بۆ بنکەى مەشقى پیادەى سلێمانى دەستى پێکرد بە بۆنەی دەست بەکاربونی عمید " یاسین جلال محمدامین " وەک فەرماندەی نوێى بنکەی مەشقی پیادەى سلێمانی لەجێگای عمید "عماد محمد حمد " فەرماندەی پێشوو.
لەدرێژەی ئەو سەردانەی کردنە وەفدە باڵاکە سەردانی فرقەی دووی هێزی پێشمەرگە کوردستانیان کردو لە لایەن لیوا رکن "ڕێبوار محمد محی الدین " فەرماندەی فیرقەی دوو بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا، وە لەو میانەیەشیدا عمید " عماد محمد حمد " وەک جێگری فەرماندەی فرقەی دوو دەست نیشان کرا.
لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندە باڵاکە پیرۆزباییان لە هەردوو فەرماندەی نوێ کرد و هیوایان خواست لە ئەرکە نوێ یەکانیاندا سەرکەوتوو بن، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆشیان بۆ دووپات کردنەوە.
لای خۆشیانەوە هەردوو فەرماندەی نوێ بەڵێنیان دووپات کردوە کە بەو پەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکە کانیان بەجێ دەگەیەن وە ئامادەی خۆشیان نیشاندا بۆ هەر فەرمان و ئەرکێک کە پێیان بسپێردرێت لە پێناو خزمەت کردنی گەلی کورد و خاکی کوردستان.
شایەنی باسە ئەم گۆڕانکاریانە لەچوارچێوەی پپرۆسەی یەکخستنەوە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە ئامانج لەو پرۆسەیەش بەرەو پێش بردن و بەهێز کردنی توانا سەربازیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

