سەعدی پیرە بۆ وەفدی یونامی: یەكێتی لەگەڵ چارەسەری كورسی پێكهاتەكانە
ی ن ک 01:40 PM - 2023-05-22
PUKMEDIA
سەعدی پیرە و وەفدێكی یونامی لە هەرێم
پرسی هەڵبژاردن و كورسی پێكهاتەكانی هەرێم لە پەرلەمان تەوەرێكی گفتوگۆی ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی بوو لەگەڵ وەفدێكی یونامی لە هەرێم و روونكرایەوە كە :" یەكێتیی لەگەَ هەڵبژاردنی بێگەردە لەوادەی خۆیدا و چارەسەری گونجاویش بۆ كورسی پێكهاتەكان بدۆزرێتەوە".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢/٥/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی یونامی كە پێكهاتبوولە ریكاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێم و سیلڤی بلانشێر راوێژكاری كاروباری هەڵبژاردن و لێنارت نیكۆڵای راوێژكاری كاروباری سیاسی .
لە دیدارێكدا دوا پیشهات و گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرا ، بەتایبەتیش گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانیان .
سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد و رایگەیاند :" چارەسەری گونجاو بۆ كورسی پێكهاتەكان بدۆزرێتەوە بۆ هەڵبژاردنیان بەبێ كەمكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانیان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

