لوقمان وەردی: دەنگۆی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوورە لەڕاستییەوە
کوردستان 12:27 PM - 2023-05-22
PUKMEDIA
لوقمان وەردی
هیچ دانیشتنێک لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنەوە لەپەرلەمانی کوردستان
ئەنجام نەدراوە و هەر لایەنێکیش دەیەوێت بە هەوڵی لابەلا کۆمسیۆن کارابکاتەوە پێچەوانەی
یاسایە.
لوقمان وەردی جێگری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"
هیچ پڕۆسەیەک لەبارەی دەنگدان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لەپەڕلەمانی کوردستان
ئەنجام نەدراوە و هەر لایەنێکیش دەنگۆی ئەوە بڵاودەکاتەوە کە کۆمسیۆن
کاراکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە".
" سەرۆکی پەرلەمان
بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کەپێیدراوە دانیشتنەکەی هەڵگرتووە بۆ کاتێکی نادیار لەدوای
بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانیش هەر دانیشتنێکی لابەلا کرابێت نایاساییە و پێچەوانەی
پەیڕەوی ناوخۆی کوردستانە" لوقمان
وەردی وایوت.
پێشتریش زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: رێگریمان کرد لەو بڕگە نایاساییەی کەخرابووە
ناو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانەوە، چونکە پێمان وایە پرسی هەڵبژاردن
پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە بە سازانی نیشتمانی تێبپەڕێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

