شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ باڵیۆزی ژاپۆن: یەکێتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی دەوێت
کوردستان 11:24 AM - 2023-05-21
نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
کۆبوونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و فۆتوشی ماتسۆمۆتو
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی کرد لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و گفتوگۆکانی نێوانیان، هەردوولا دیدو تێڕوانینی راشکاوانەی خۆیان خستەڕوو و هاوڕا بوون کە چارەسەری بنەڕەتی هەموو کێشەکان لەرێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش ئەنجام بدرێت.
تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدگای یەکێتیی بۆ ئەم پرسە خستەڕوو و جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

