یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
کوردستان 11:05 AM - 2023-05-21
ئاژانسەکان
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی
کەمێک پێش ئێستا وەفدی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوە گەیشتنە پیرمام لەهەولێر و لەلایەن فازڵ
میرانی و وەفدێکی هاوڕێی پێشوازییان لێکرا.
رزگار حاجی حەمەد ئەندامی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" کۆبوونەوەکە
بۆ گفتووگۆکردنە لەسەر ئەو بابەتانەی کەپێستر لەنێوان یەکێتی و پارتی باسی
لێوەکراوە، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردن".
وەفدی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستان پێکهاتوون لە (عیماد ئەحمەد، شاڵاو عەلی ئەسکەری، د.خەسرەو
گوڵ، ئەمین بابە شێخ، بورهان سەعید سۆفی، رزگار حەمەد، د.میران محەمەد) هەروەها وەفدی پارتی( فازیڵ
میرانی، جەعفەر ئیمینکی، هێمن هەورامی، پشتیوان سادق، مەحمود محەمەد، عەلی حسێن ).
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی ١٩-٥-٢٠٢٣ لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، بۆ جارێکی دیکە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی ھەڵبژاردنی پارتی لە شاری ھەولێر بۆ تاوتوێکردنی پرسی ھەڵبژاردن کۆبوونەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

