رەفعەت عەبدوڵڵا: هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی جێگەی ستایشە
ی ن ک 02:28 PM - 2023-05-18
تایبەت
سەردانی رەفعەت عەبدوڵڵا بۆ مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی
بڕیاردەری دەستەی کارگێری
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "پشتیوانی لەهەنگاوەکانی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە دەکەن بۆ رێکخستنەوە و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانی یەکێتی
لەدەرەوەی وڵات".
رۆژی پێنج شەممە 18ی 5ی 2023، رەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەب و ئەندامانی مەکتەبی
ناوەندەکانی دەرەوە ستایشی کاروچالاکیەکانی مەکتەبەکەی کرد کە لەماوەی رابردوودا بەوپەڕی
لێبوردەییەوە ناویانە لەپێناو گەشەپێدانی ریزەکانی یەکێتی.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە
پەیوەندی نوێنەرایەتیەکانی هەرێم و پشتیوانی و هاندانی ناوەندی دەرەوە بۆ بینینی رۆڵی
گەورەترلە گەشەپێدانی دۆزی رەوای گەلەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوو.
بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەوردی بارودۆخی سیاسی هەرێمی
کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراقی فیدراڵ و کاراکردنەوەی بەشداری لە حکومەتی
هەرێم و پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان خستەڕوو و لەوبارەیەوە
داوای لە هەڤاڵانی ناوەندەکانی دەرەوە کرد ئەوانیش لە ناو کارکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتیدا
تەئکید لەسەر ئەو هەماهەنگیانە بکەنەوە.
پاشان لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب
چەندین سەرنج و تێبینی وپێشنیار لەسەر نەخشە و پلانی ئایندەی کارکردنی ناوەندەکانی
دەرەوە خستەڕوو، و پرس و رایان لەبارەوە ئاڵوگۆر کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

