خانمی یه‌كه‌می عیراق: ئاماده‌ی هاوكارین بۆ سه‌روه‌ریی دادگا
کوردستان 03:05 PM - 2023-05-16
نووسینگەی خانمی یه‌كه‌می عیراق
خانمی یه‌كه‌می عيراق سه‌ردانی دادگای سلێمانی كرد
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16-5-2023، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عيراق سه‌ردانی دادگای سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر جاسم جزاو جافر هه‌ورامی سه‌رۆكی دادگای تێھه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پێشوازی لێكرا.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه بۆ پاڵپشتی ده‌زگای دادوه‌ری و جه‌ختكردنه‌وه بوو له سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئاگاداربوون لهچۆنيیهتی ئیشوكاره‌كان وه‌ك خانمی یه‌كه‌م و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق.
له دیدارێكدا كه جێگرانی سه‌رۆكی دادگا ئاماده‌یبوون، باس له دۆخی دادگا و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی كرا.
سه‌رۆكی دادگا باسی له‌كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی دادگا كرد كه هۆكارن بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی داواكان و دره‌نگ یهكلابونهوهیان، كه گرنگترینیان كه‌می ژماره‌ی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ری دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ر و كه‌می بودجه‌ی دادگاكانه.
له به‌رامبه‌ردا، خانمی یه‌كه‌می عیراق باسی گرنگی رۆڵی دادگاكانی كرد له پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و تاوانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند": ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاری و ههماههنگییهكن كه خزمه‌ت بێت به‌سه‌روه‌ریی دادگا و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و پاڵپشتی بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

