یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
کوردستان 09:08 AM - 2023-05-16
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆببنەوە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: "لەكۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی تاووتوێدەكرێن".
د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا راگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە".
د.سۆران جەمال تاهیر وتی : وەفدی یەكێتی پێکهاتووە، لە د.خەسرەو گوڵ محەمەد و شاڵاو عەلی عەسكەری و عیماد ئەحمەد و ڕزگار حاجی و ئەمین بابەشێخ و د.میران محەمەد، لەوەفدی پارتیش مەحمود محەممەد و رێبوار یەڵدا و عەلی حوسێن و د.پشتیوان سادق و د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینكی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن .
هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەوە وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی تاوتوێدەكرێن.
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

