شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی راپەڕین دەکات
ی ن ک 06:36 PM - 2023-05-15
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی راپەڕین دەکات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/٥/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی راپەڕینیان کردو لەلایەن ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەند و جێگرو کارگێڕانەوە پێشوازی کران.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێشکەشی ئامادەبووان کردو هەڵوێستی یەکێتیی روونکردەوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەکارییەکان و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان روونکردەوە.
هاوکات هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە دیدو سەرنج و تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، سەرجەم بەشداربووان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە ئۆرگانەکان چالاکانەتر کاربکەن و ئامادەکاری تەواو بکرێ بۆ قۆناغی داهاتوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

