حەشدی شەعبی و داعش لە شەڕدان
عیراق 01:33 PM - 2023-05-11
ئاژانسەكان
ناحیەی نەمروود
شەڕێكی سەخت لەنێوان حەشدی شەعبی و تیرۆرستانی داعش لە ناحیەی نەمروود دەستیپێكردووە و ژمارەیەك تیرۆرست كوژراون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت لە گوندی حاوی شنف-ی سەر بەناحیەی نەمروود بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە بەیانی ئەمڕۆوە شەڕێكی قورس لەنێوان لیوای 30 حەشدی شەعبی و تیرۆرستانی داعش دەستیپێكرد و دوو داعش كوژران و داعشێكیش بەبرینداری كەوتە دەست هێزەكانی حەشدی شەعبی و پێ دەچێت ژمارەی كوژراوانی داعش لەزیادبووندا بێت، چونكە شەڕەكە بەردەوامە و ژمارەی داعشەكان لە پێنج تا حەوت چەكدار دەبن و لەهەوڵی خۆ دەربازكردندان".
ئەو سەرچاوە ئەمنییە راشیگەیاند: "لە شەڕەكەدا چەكدارێكی لیوای 30 ی حەشدیش كوژراوە و دوو چەكداری دیكەش بریندارن كە برینی یەكێكیان سەختە و شەڕ بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

