یەکێتی پشتیوانی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە
کوردستان 05:19 PM - 2023-05-06
PUKMEDIA
کۆبونەوەی دەرباز کۆسرەت لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦/٥/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەرو پلەداری پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و هەڵوێستی یەکێتیی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی باسی لەرۆڵ و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە کرد کە هەمیشە پشکی شێریان بەرکەوتووە لە پاراستنی کوردستان، هەروەک باسی لە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کردو پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتیی بۆ هەموو جۆرە چاکسازییەک و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

