دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی شەهیدان دەکات
ی ن ک 03:50 PM - 2023-05-06
PUKMEDIA
سەردانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦/٥/٢٠٢٣ لە شاری هەولێرو لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ماڵی شەهیدان شەهید رێبازو شەهید مەلا سلێمانی کرد.
لەمیانی سەردانەکاندا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ خەبات و قوربانیدانی هەردوو خانەوادەو شەهیدانیان بەرزنرخاندو رایگەیاند: "کە لەرۆژانی خەباتدا هاوشانی هاوسەنگەرانیان رۆڵی دیارو کاریگەرو قارەمانانەیان هەبووە لە سەنگەرەکانی بەرگری".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "بەڵێنمان داوە لەسەر رێبازی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبین و درێژەپێدەری کاروانی خەباتیان دەبین".
لای خۆیانەوە خانەوادەی شەهیدان رێباز و مەلا سلێمان سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ-یان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

