فراکسیۆنی یەکێتی داوای بودجەیەکی تایبەت بۆ هەڵەبجە دەکات
کوردستان 04:27 PM - 2023-05-04
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
فراکسیۆنی یەکێتیی سوپاس و دەستخۆشی لەهەموو ئەو لایەن و
فراکسیۆنانە دەکات، کە لەبارەی بەپاریزگابوونی هەڵەبجەوە هاوڕایان بوون، بڕیاردەری
فراکسیۆنەکەش دەڵێت:" داوامانکردووە بوودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی
هەڵەبجە تەرخانبکرێت".
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" خوێندنەوەی دووەم بۆ
پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرا و هەوڵەکان بۆ ئەوەیە پێش پەسەندکردنی
پرۆژە یاسای بوودجە بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت و رێککارە
یاساییەکانی تەواوبکرێت".
"وەک فراکسیۆنی یەکێتیی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا داوامانکرد، بوودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی
هەڵەبجە لەبەرامبەر گۆڕینی لەقەزاوە بۆ پارێزگا تەرخانبکرێت" کاروان یاروەیس
وایوت
وتیشی:" پێشنیار و تێبینی پەرلەمانتاران لەسەر
پرۆژەکە پێشکەش بەهەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی هەرێمەکان لەئەنجومەنی نوێنەران
کراوەو چاوەڕواندەکرێت لەداهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەکە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە
و دەنگی لەسەر بدرێت".
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق راشیگەیاند:" سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکایەتی پەرلەمان
و هەموو ئەو فراکسیۆن و پەرلەمانتارانە دەکەین، کە هاوڕابوون لەگەڵمان بە مەبەستی
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە".
پێشتریش د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "له‌سه‌ر داواكاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م و كۆتایی بۆ پڕۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت" .
له دانیشتنی شه‌وی 16-4-2023ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیمزای بۆ زیادكردنی بهشهبودجهیهكی تایبه‌ت بۆ پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه و خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌می پڕۆژه یاسای زیادكردنی پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه له‌عیراق بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كار بكه‌ن بۆ ھێنانه كایه‌ی كۆدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاكه و دانانی ھه‌ڵه‌بجه له‌نه‌خشه‌ی جیھان وه‌ك پارێزگا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

