قوباد تاڵەبانی: کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروستکردووە
کوردستان 02:02 PM - 2023-05-04
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باربارالیف
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە باربارالیف یادریدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناخۆیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەریەک لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ئێرڤن هیکس کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوون، تاوتوێی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم کوردستان کرا.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروست کردوە و پێویستە هەموولایەکمان بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بدەین و نابێت ململانێی سیاسی و حیزبی بگاتە ئاستی بەزاندنی هێڵە سورە نیشتیمانییەکان و بە تایبەتیش لاوازکردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی عیراقدا".
جێگری سەرۆک وەزیران راشیگەیاند:" پێشوازی لە هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەین لەپێناو چارەسەرکردنی هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین لیژنەی هاوبەش تەنانەت بە بەشداری نوێنەرانی هاوپەیمانەکانمان پێک بهێنین".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" ئامانجمانە کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین".
وتیشی:"دوای ماوەی ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری و هەروەها ململانێ و ناکۆکی سیاسی و حیزبی ناپێویست، عیراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە قۆناغێکی درێژی سەقامگیری و ئارامی هەیە تا بتوانین پێکەوە کار لەسەر گەشەسەندنی ئابووری و بووژانەوەی بازاڕ بکەین، چونکە لەوە زیاتر عیراق و کوردستان بەرگەی ململانێی ناپێویستی حزبی ناگرێت".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی ئازادی رادەربڕین لە کوردستان کرا و لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە هەمیشە شانازیمان بە دابینکردنی ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەوانییەوە دەکرد، کەچی بە داخەوە لەم دوایانەدا لەلایەن دۆستەکانمانەوە رووبەڕووی رەخنە بووینەتەوە، جەختیشی کردەوە کە پێویستە بەخۆماندا بچینەوە بۆ ئەوەی ناو و ناوبانگی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهۆی پێشێلکردنی ئازادییەکانەوە لەکەدار نەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

