باڵیۆزخانەی فەڕەنسا: عیراق و هەرێم شنگال و ئێزدییەكان بپارێزن
کوردستان 10:57 PM - 2023-05-03
ئەرشیف
ئێزدییەكان
لە بەیاننامەیەكدا باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عیراق ئیدانەی ئەو هێرشكردنە دەكات كە كراوەتە سەر ئێزدییەكان و رایدەگەیەنێت: "ئێزدییەكان مافی خۆیانە كە ژیانێكی شایستەیان هەبێت و بەو شێوەیە بژین كە خۆیان دەیانەوێت".
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەعیراق رایگەیاند: "فەڕەنسا بە هەموو شێوەیەك هێرشكردنە سەر ئێزدییەكان لە ڕێی بەكارهێنانی وتاری رەق و كینەوە ئیدانە دەكات، هاوكات داواشدەكات حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان كارەكانیان باشتربكەن بۆ پارێزگاری لە شنگال و ئێزدییەكان، چونكە ئەوە مافی هەموو پێكهاتەكانە كە بە شێوەیەكی ئاشتی و ئارامی لە هەموو عیراقدا بژین".
هەر لەبەیاننامەكەدا باڵیۆزخانەی فەڕەنسا تەئكیدی لە پاڵپشتی حكومەتەكەی بۆ ئێزدییەكان كردەوە و ئەوەی خستەڕوو: "كە ئێزدییەكان مافی خۆیانە كە ژیانێكی شایستەیان هەبێت و بەو شێوەیە بژین كە خۆیان دەیانەوێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

