پەرلەمانتارێك سكاڵا لەسەر كورسی پێكهاتەكان تۆمار دەكات
عیراق 04:28 PM - 2023-05-02
PUKMEDIA
پەرلەمانتارێك سكاڵا لەسەر كورسی پێكهاتەكان تۆمار دەكات
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دادگای فیدراڵی، سكاڵای یاسایی لەسەر كورسی پێكھاتەكان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی كۆتاكان لەپەرلەمانی كوردستان تۆمار كرد.
سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران لەتۆڕی كۆمەڵایەتی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای لەسەر كورسی پێكھاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاسایەی كە 11 كورسی كۆتای بە پێكھاتەی توركمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیووە".
روونیشیكردەوە: "بەپێی ماددە یاسایەكەی ھەڵبژاردنی ساڵی 1992، پێنج كورسی بۆ توركمان و پێنج كورسی بۆ مەسیحییەكان و كورسییەكیش بۆ پێكھاتەی ئەرمەن دیاریكراوە كە ئەوەش ھیچ دادپەروەرییەكی تێدا نییە و پێچەوانەی ئەو یاسایەی دیكەیە كە دواتر و لە ساڵی 2015 دەرچووە وەك یاسای مافی پێكھاتەكان".
سۆران عومەر راشیگەیاند: "سكاڵاكەی لەسەر ئەو پرسە لە دادگای فیدڕاڵی وەرگیراوە و رێڕەوی خۆی وەرگرتووە، وردەكاری زیاتریش لەوبارەیەوە لە رۆژی دادگاییەكە ئاشكرادەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

