نوێنەری یەكێتی و کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە هەرێم كۆبوونەوە
ی ن ک 10:49 AM - 2023-05-02
تایبەت
کۆبوونەوەی نوێنەری یەكێتی و کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێم
رۆژی دووشەمە 1/5/2023 لەشاری
هەولێر، بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەھۆڵەندا، لە ئۆفیسی سەرەكی
کونسوڵخانەی ھۆڵەندا لەگەڵ یاكۆ بێرندسن کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەرێمی كوردستان
و ستافی دیپلۆماسی کونسوڵخانەكە کۆبووەوە.
لە دیدارێكی تایبەتدا باس لە
گرنگی پەیوەندی و كار و پڕۆژەی ھەمەلایەنە كرا و ھاوكات بیروڕایان لەسەر گۆڕانكارییەكان
و بارودۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەدیاریكراوی
ئاڵوگۆڕكرد، هاوکات ھەردوولا كۆكبوون لەسەر گرنگی ئارامی و سەقامگیری لە عیراق و ھەرێمی
كوردستان و گەڕانەوە بۆ سازان و دیالۆگ.
لەتەوەرێكی تری کۆبوونەوەکەدا نوێنەری یەكێتی
باسی چەند پڕۆژەیەكی بۆ کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەرێمی كوردستان كرد و پشتیوانی و
هاوكاری یەكترییان، لەپێناوی ئامانج و بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان، كەخزمەتی گشیی دەكەن
بەگرنگزانی و لەبەرامبەردار ستافی دیپلۆماسی ھۆڵەندا، بەڵێنیاندا ھاوكار بن و
كارئاسانی بكەن.
لە كۆتایی دیدارەكەدا بەختیار
بەكر ھیوای خواست ئاست و مەودای كارەكانی داهاتووی هۆڵەندا لە عیراق و هەرێمی
كوردستان فراوانتر بكرێت و درێژەی پێبدرێت، وتیشی:نابێت لەبیربكرێت كە هۆڵەندا لە
دێرزەمانەوە لەهەموو قۆناغەكان پشتیوان و هاوكاری گەلەكەمان بووە و بەردەوامیشە لە
هاوكارییەكان، بۆ ئێمە و سوپاسگوزارین و هاوكارییەكانتان بەرز دەنرخێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

