دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

کوردستان 08:18 PM - 2023-04-30
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر PUKMEDIA

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عیراق، توانیان تیرۆرستێکی داواکراو لە سنوری قەزای بازیان دەستگیربکەن.


هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG، بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق - ICTS، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان سنوری قەزای بازیان ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی دژەتیرۆر CTG  - و دژەتیرۆری عێراق ICTS-، توانیان تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکەن، پاشان ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە