سەعدی پیرە: رۆڵی باڵیوزخانەی عیراق لە فەرەنسا گرنگە لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان
عیراق 10:51 PM - 2023-04-27
فۆتۆ:دەرباز ستار
سەعدی ئەحمەد پیرە و وەدیع بتی
وەدیع بتی بالیۆزی عێراق لە فەرەنسا لە بینای باڵیۆزخانە لە پاریس پێشوازیكرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
لە دیدارەكەدا کە دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا ئامادەی بوو، سەعدی ئەحمەد پیرە ستایشی رۆڵی ئەرێنی باڵیۆزخانەی فەرەنسا و باڵیۆزی عێراقی لە فەرەنسا کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و فەرەنسا لەسەر ئاستی سیاسی، سەربازی، ئابووری و ڕۆشنبیری لەڕێگەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری بۆ کۆمەڵگەی عیراقی نیشتەجێ لە فەرەنسا.
لای خۆشیەوە باڵیۆزی فەرەنسا بەخێرهاتنی سەعدی ئەحمەد پیرە-یکرد و رۆڵی کارای لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و ستایشی كارەكانی کرد ، هەروەها جەختی لە گرنگیی رۆڵی باڵیۆزخانە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عیراق و فەرەنسا، کە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە لە هەموو ئاستەکاندا هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

