وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بەجیا لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی عیراقدا کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:11 PM - 2023-04-27
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
کۆبوونەوەی وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27ی نیسانی 2023 ، وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی هاوڕێ لەگەڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی دیوانی وەزارەتی دادی عێراقی کرد و لە لایەن دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد پێشوازیان لێکرا .
لە دیدارێکدا وەزیری داد ئەرکەکانی وەزارەتەکەیانی خستەڕوو کە لە گشت پرسە قانونییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ئەوان هەموو هەوڵێکیان خستۆتەکار تا یاسا سەروەربێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە هەموو یەکە ئیدارییەکاندابۆ هەموو لایەک رەچاوبکرێت.
پاشان وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەماحەتی عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەیان کرد.
لەدیدارێکدا وەفدی هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی وڵات، تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان کردەوە وپرسی بودجەی عێراق وقانونی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بوو کە بیروڕایان لەبارەوە ئالوگۆڕکرا .
هەر لەچوارچێوەی دیدار وکۆبونەوەکانی وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ حزب ولایەنە عێراقیەکان لە شاری بەغدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی نوری مالیکی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەیان کرد.
لە دیدارێکدا وێرای تەئکید کردنەوە لە پەیوەندییەکانی هەردوولا ، بودجەی گشتی عیراق و قانونی هەڵبژاردنەکان لەو تەوەرانە بوون گفتوگۆی دۆستانەیان لە بارەوە کرا کە بە جۆرێک رێککەوتنیان لەسەر بکرێت لە بەرژەوەندی مافی گەلانی عیراق بێت.
هەر لە درێژەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغدا وەفدە باڵاکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبونەوە و لەدیدارێکدا هەردوولا تەئکیدیان لەوە کردەوە کە بەپێی بنەما دەستورییەکان مافی گەلانی عیراق پارێزراوبێت و لەداڕشتنی هەر قانونێکدا ڕەچاوی ئەوە بکرێت، بە تایبەتیش لەپرسی بودجە و قانونی هەڵبژاردنەکانی عیراقدا.
هەرلەچوارچێوەی دیدار و کۆبونەوەکانی وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزب ولایەنە سیاسیەکانی عیراقدا پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە ٢٧ لە شاری بەغدا سەردانی ئەبو کەرار ئەلفرێجی ئەمینداری گشتی حیزبی ئەلفەزیلەیان کرد، لە کۆبونەوەیەکدا وێرای تەئکیدکردنەوە لە پەیوەندیە لە مێژینەکانی نێوانیان مەسەلەی قانونی هەڵبژاردنەکانی عێراق وبودجەی گشتی بە لێکتێگەیشتنی زیاترەوەگفتوگۆیان لەسەر کرا.
هەر لەدرێژەی سەردان و دیدارەکانی وەفدی باڵای یەکێتی سەرلەئێوارەی پێنج شەممە لە شاری بەغدا وەفدەکە سەردانی هادی ئەلعامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر یان کرد و تەئکیدکردنەوە لە پەیوەندی نێوان هەردولا وبودجەی گشتی و قانونی هەڵبژاردنەکانی ئێراق تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بوون و بیرو راوی گفتوگۆی چریان لە بارەوە کرا .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

