وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی و مالیكی كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 04:28 PM - 2023-04-27
PUKMEDIA
به‌غدا
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27ی نیسانی 2023، وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا بڕیارده‌ری كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ رزگار حاجی حه‌مه و خالید شوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه، له به‌غدا به‌جیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه لهپتهوكردن و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ، پرسی بودجه‌ی عیراق و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی بوون.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینهوهبوو له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مافی گه‌لانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

