مەکتەبی سیاسی : زۆربەی سەرکردە و فەرماندەکان لە کۆمەڵەی خوێندکاران بوون
کوردستان 10:56 PM - 2023-04-25
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاراندا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵەکە دەکات.
دەقی پەیامەکە...
چل وحەوت ساڵ لەمەوبەر و هەر ساڵێک دواى دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ڕووبەڕوبونەوەی سیاسەتە تەعریبی و بەعسییەکانی رژێمی شۆڤێنی بەغدا لەکایەی پەروەردەو خوێندندا لە 26ی نیسانی 1976 دا یەکێتی خوێندکارانی شۆرشگێڕی کوردستان دامەزرا، کەدواتر ناوەکەی بووە ( کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان)، هەرچەندە ئەو سەردەمە دامەزراندنی هەر رێکخراوێکی پیشەیی لە دەرەوەی سیستمی بەعس سزای لە سێدارەدان و زیندانیکردن چارەنوسی بوو، بەڵام رێکخراوی خوێندکاران توانیان ئومێدێک بدەنەوە توێژی شۆرشگێڕی خوێندکارانی کوردستان و لەوبارە ناهەموارەی کە ئاشبەتاڵ باڵی نائومێدی بەسەر گشت کوردستاندا کێشابوو، سیاسەتی بەسەربازگەکردنی ژیانی مەدەنی و کۆنترۆڵکردنی بەعسییانەی ژیانی لاوان و خوێندکاران ، لەپانتایی دامەزراوەکانی خوێندن وزانست لە سەرتاسەری کوردستان و عیراقدا بە تایبەتیش لە ناوەندێکی بە جوڵەی تاکەزانکۆی کوردستانی ئەو کات ،زانکۆی سلێمانی، کە مەڵبەندی پێگەیاندنی سەدان کادری وشیاری رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو .
دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران ورەی بە بەر گیانی خوێندکاراندا بەخشییەوە کە لێبڕاوانە رووبەڕوی سەرانی رژێم و بەرنامە شۆڤێنیەکەیان ببنەوە و لەو ساڵانەوە نارەزایی لەناوەندەکانی خوێندن چەکەرەی کرد و تاکو لەسەرەتای هەشتاکاندا پەلی بۆ خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستان هاویشت، جوڵانەوەی شۆڕشگێری خوێندکاران بووە دیمەنێکی سەربەرزی خەباتی دیموکراتی و پیشەیی شۆرشی نوێی گەلەکەمان ، رەوتی تێکۆشانی کۆمەڵەی خوێندکاران جگە لە ئەرکی خەباتی پیشەیی لەخەباتی سیاسیشدا داینەمۆی پێگەیاندنی کادری پێشکەوتوبون بۆ رێکخستنەکانی یەکێتی وزۆربەی سەرکردەو فەرماندە و پێشمەرگەکانی سەرەتای شۆرشی نوێ لە ئەندام و کادرەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بوون .
ئەمرۆ و لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو رێکخراوەدا سەری رێز بۆشەهیدانی کاروانی تێکۆشانی کۆمەڵەی خوێندکاران دائەنەوێنین و سڵاو بۆ تێکۆشەرە ماندونەناسەکانی ئەو رێکخراوەکە لە جۆش وخرۆش پێبەخشینی شۆرش وبەرگریدا لەو رۆژە سەختانەدا رۆڵی پێشەنگیان هەبوە .
بۆپێشەوەش بەرەو بوژاندنەوەی چۆنایەتی خەباتی خوێندکاری و پیشەیی خوێندکارانی کوردستان بە فۆرمێکی نوێ وبۆ سەردەمێکی نوێ.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

