سەرۆکی پەرلەمان: حکومەت پێیوایە سلێمانی دەبێت خۆی پارە پەیدابکات
کوردستان 02:58 PM - 2023-04-20
ئەرشیف
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
د.رێواز فایەق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت:" حکومەت وا مامەڵە دەکات کە دەبێت لە سلێمانی خۆت پارە پەیدا بکەیت، وک ئەوەی بڵێت" من بڕێکت لێرەوە بۆ دەنێرم، ئەوەی دیکە خۆت پەیدای دەکەیت".
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند:" پارەی داهاتی نێوخۆ رۆژانەیە، ئەگەر پارەیەکی کەڵەکەبوو نەبێت و چاوەڕوانی پارەی رۆژانە بکەین، کێشەی کەمیی نەختینە روودەدات کە لە سلێمانی هەبوو و ئێستا لە هەولێریش هەیە".
وتیشی:" لە بانکەکانی هەولێر پارەی نەوت لە شوێنی
داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا نەبوو، بەڵام لە سلێمانی
بەو جۆرە نییە، بەجۆرێک مانگێک پارەی نەوت نەبوو، کێشەی کەمیی نەختینە لە هەولێر و
هەموو کوردستان دروستبوو".
سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاند:" حکومەت وا مامەڵە دەکات
کە دەبێت لە سلێمانی خۆت پارە پەیدا بکەیت، وەک بڵێت من بڕێکت لێرەوە بۆ دەنێرم، ئەوەی
دیکە خۆت پەیدای دەکەیت."
راشیگەیاند:" چونکە پارەی داهاتی نێوخۆ رۆژانەیە،
"ئەگەر پارەیەکی کەڵەکەبوو نەبێت و چاوەڕوانی پارەی رۆژانە بکەیت، کێشەی کەمیی
نەختینە روودەدات کە لە سلێمانی هەبوو و ئێستا لە هەولێریش هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

