د.نەرمین معروف:یەکێتی داوای مافی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن دەکات
کوردستان 09:51 AM - 2023-04-20
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتی داوای جێگیرکردنی مافی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن لە بودجەی ٢٠٢٣ی عیراق دەکات، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت:"یەکێتی نیشتمان بەردەوام هەوڵی بۆ داوای رەوای کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردن داوە".
د.نەرمین معروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"یەکێک لە داواکارییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ ئەوەی لە بودجەی ٢٠٢٣ی عیراق جێگیر بکرێت، ئەوەیە "داوای جێگیرکردنی مافی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە".
"لەماوەی رابردووشدا وەک خۆم و فراکسیۆنی یەکێتیش لە پەرلەمانی عیراق بەردەوام هەوڵمان بۆ داوای رەوای کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردن داوە، بۆ ئەوەی بگەن بە مافەکانی خۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

