مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە ئێزدیەکان دەکات
ی ن ک 12:05 AM - 2023-04-19
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی جەژنی چوارشەممەی سور لە خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات.
دەقی پیرۆزبایی نامەکە...
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی ( چوارشەممەی سوور)ەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین .
لەپێناوئەو رۆڵەی کە ئێزدییەکان لە گشت کایە ژیاریەکانی کوردستان ولە خەباتی سیاسی دژ بە دوژمنان و داگیرکەران هەیانبوەوچەندین سەرکردەو فەرماندەیان لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆرشی نوێدا بە دەستی خۆفرۆشان شەهید بوون ، بۆ سڕینەوەی ئازار و مەینەتیەکانی کەلە ئابی2014دا بە پیلانێکی هاوبەشی ئیقلمی و خاکفرۆشانی ناوخۆیی لە شەنگال و ناوچەکانی دەشتی نەینەوابەسەریان هێنرا ، لەم بۆنەیەدا جارێکی تر تەئکید لە پشتیوانی وپشتگیری گشت هەوڵێک دەکەینەوە بۆ گێرانەوەی مافە زەوتکراوەکانی ئێزدییەکان و نیشتەجێکردنەوەى ئاوارەکان لەسەر زێدی خۆیان تاکو چیتر وەک کارتێک بۆمەرامی لایەنێک بەکارنەهێنرێن .
لەکۆتاییدا هیوادارین بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال و دەوروبەری کە تاکو ئێستا 12 وڵات بەڕەسمی ناساندویانە، لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیشەوە بناسرێت و زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیەکان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

