لەکۆبونەوەیەکدا هەنگاونان بۆ قۆناغی داهاتوو گفتوگۆی لێوەکرا

ی ن ک 07:39 PM - 2023-04-17
کۆبونەوە PUKMEDIA

کۆبونەوە

یەکێتی

شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان دەکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٤/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کردو لەلایەن جووتیار نوری لێپرسراوی مەکتەب و فریال عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان و ئەندامانی مەکتەب پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی حزبی و چۆنیەتی کارکردنی رێکخراوە دیموکراتییەکان و هەنگاونان بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردن، گفتوگۆی هەمەلایەنە ئەنجام دراو هەنگاوەکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کرا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە