پهرلهمانتارێكی یهكێتی: یهكڕیزیمان لهبهغدا مافی كورد زامن دهكات
کوردستان 10:49 AM - 2023-04-17
PUKMEDIA
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتی تەئکید لە یەکریزی کورد لە بەغدا دەکاتەوە و پێی وایە لەو رێگەیەوە دەتوانرێت مافە شایستەکانی گەلی کورد بەدەستبهێنرێت، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت:"بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان پێویستە پشکی کورد لە بوودجەی عیراق لە ٪١٤ بێت".
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەم قۆناغەدا رێژەی ١٢.٦٧ وەک پشکی کورد لە بوودجەی عیراق بە گونجاو دەزانین، بەڵام بەپێی وەزارەتی پلاندانان گرنگە رێژەکە ٪١٤ بێت، هەرچەندە لەرابردوودا گفتوگۆمان لەسەرکردووە، کە تێبینیمان لەسەر خودی ئەو ٪١٤یەش هەیە و پێمان وایە رەنگدانەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نییە، بێگومان هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی رێژەکە زیاتریش بکەین".
" یەكڕیزی كورد لەسەر پرسی بودجە زۆر گرنگە، چونکە پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و یەکڕیزی ناوماڵی کورد بپارێزین" د.بڕیار رەشید وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

