ئەنفال ژانی کۆتایی نەهاتووی نیشتمان
بیروڕا 04:18 PM - 2023-04-14
PUKMEDIA
باڵێۆز د. محەمەد سابیر
باڵێۆز د. محەمەد سابیر
ئەنفال ژانی کۆتایی نەهاتووی نیشتمان و تاوانی گەورەی مێژووی نوێی مرۆڤایەتی دوای ٣٥ ساڵ برینەکەی هەر سارێژ نەبووە و نابێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ لەغەم و ژانە بۆ گەلەکەمان؛ رۆژێکە هاوشێوەی کارەساتی کیمیایی بارانی هەڵەبجە و کۆمەڵکوژی و رووخانی گوندەکانی کوردستان؛ دەبێت هەموو چرکەیەک لەیاد و بیرەوەری و هۆشی تاک بەتاکی گەلەکەمان بەزیندوێتی بمێنێتەوە، کە لە چاخی نوێدا بە بەرچاوی هەموو دنیاوە رۆڵە بێتاوانەکانی گەلەکەمان؛ بەدەست ستەمکارترین رژێمی دنیا و شۆڤێنییەتی بەعسی؛ ژیان و هەناسەی منداڵ، لاو، ژن و پیاوی کورد بێ جیاکاری لە بیابانەکاندا زیندە بەچاڵکران؛ بێهۆ تەنها لەبەر کوردبوون لە ١٤ی نیسان و قۆناغەکامی دیکە ئەو تاوانەدا ١٨٢ هەزار مرۆڤی بێ تاوان لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال-دا شەهیدکران و زێدی ژیانیان خاپورکرا.
تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد؛ تەواو بۆ سڕینەوە و پاكتاوكردنی گەلی كورد بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی سەدامی فاشی مەرامی گڵاوی بوو بە پرۆسەیەکی خێرای چەندساڵە کورد لەسەر خاکی خۆی رابگوازێت و پاشان دەستە دەستە زیندەبەچاڵیان بکات و کۆتایی بە دۆزی رەوای گەلی کورد بهێنێت؛ کە میللەتێکە خودا حەقی جیاوازی پێداوە.
بەعس و رژێمی سەدام لەماوەی حکومڕانی خۆیدا؛ دەستی لە قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد نەپاراست، بەڵام شۆڕش و بەرگری رەوای گەلەکەمان و رێبەری شۆڕشی نوێ بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مام جەلال؛ کوردی بە پێوە هێشتەوە و بەعسی سەدامی لە پرۆسەی ئازادی عێراقدا خستە نێو زبڵدانی مێژووەوە.
ئەمڕۆ بەرێزەوە یادی قوربانیان و شەهیدانی گەل دەکەینەوە؛ رێز لە گیانی پیرۆزیان دەگرین و هاوشانی ئازادیخوازانی دنیا دەبین...
بۆ رەتکردنەوەی ستەمکاری و جیاکاری رەگەزی لە هەموو دنیادا،
لەم رۆژە-دا؛ داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین کە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ناوچەکانیان بکاتەوە و لەسەر ئاستی نێو نەتەوەیی ئەم تاوانە گەورەیە بە جینۆساید بناسێنێت و بە قانون بەگژ بیری رەگەزپەرستی لەعێراق-دا بچێتەوە.
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی تاوانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان.
*سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

