مەكتەبی سیاسی: یادی روخانی رژێم بكرێتە رێگری لە تاكڕەوی
ی ن ک 11:58 AM - 2023-04-09
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەیادی رووخاندنی رژێمی بەعسدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: " عیراقی نوێی پێویستی بە كاركردنی پێكەوەییە و ئومێدەوارین بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت و بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بخرێنە پێش بەرژەوەندییە شەخسی وحزبیەكانەوەو واز لەچاوساغی وپەلكێشی دەرەكی بۆسەرخاك و ئاسمانی عیراق و هەرێمی كوردستان بهێنرێت" .
دەقی پەیامەكە:
ئیمڕۆ كە یادی بیست ساڵەی روخاندنی رژێمی بەعسی دیكتاتۆردەكەینەوە، ئەو وانەیە وەبیر هەموو لایەك دەهێنێتەوە كە ئەو رژێمەی بەزەبری هێز و كوشت وبڕی گەلانی عیراق و خنكاندنی گشت مافە ئازادی و دیموكراتییەكان 35 ساڵ جڵەوی حوكمی لەدەستدا بوو، سەرئەنجامەكەی روخان و كەوتن بوو .
لە عیراقی نوێی دوای بیست ساڵەی روخانی دیكتاتۆریدا زیاتر پێویستمان بە هەنگاوەكانی پێكەوەیی كاركردنە لەچوارچێوەی عیراقێكی فیدڕاڵیدا كە ئەرك و مافەكانی هاووڵاتیانی وەك یەك تێدا جێبەجێبكرێت و ئارامی و ئۆقرەیی بۆ هەموان دابین بكرێت تاوەكو گشت ناوچەكان لەهەر هەڕەشەو پەلامارێكی دەرەكی پارێزراوبن .
هەرلەم یادەدا ئومێدەوارین بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت و بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بخرێنە پێش وسەروو بەرژەوەندیەشەخسی وحزبیەكانەوەو واز لەچاوساغی وپەلكێشی دەرەكی بۆسەرخاك و ئاسمانی عیراق و هەرێمی كوردستان بهێنرێت .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

