کار بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکرێت
ی ن ک 10:09 PM - 2023-04-03
فۆتۆ:دەرباز ستار
کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ مەڵبەندی کۆیە
وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی کۆیە کۆبوەوە و تەئکید لە هەنگاوەکانی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆڕگانەکان و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کرایەوە لەپێناوی تۆکمەکردنەوەی رێکخستنەکان و باشترکردنی کاری حزبی و رێکخراوەیی.
رۆژی ٣-٤-٢٠٢٣ لەبارەگای مەڵبەندی ١٤ی كۆیە لە سێ كۆبوونەوەی جیادا هەریەک لە رزگار عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی رەهبەر سەید برایم و فەوزیە نەزیف و ئەبوزێد ساڵح ئەندامانی سەرکردایەتی و عوسمان بانیمارانی ، لەگەڵ جێگرو لێپرسراوی بەش و ئەنجومەنەکانی مەڵبەند و ڕاوێژکاری و پشتیوانی مەڵبەندی کۆیە و ناوەندی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و ناوەندی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنە دێرینەکان و یەکێتی ژنان، کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەکان و بارودۆخی گشتی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا، جەختکرایەوە لە پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆڕگانەکان و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان بە مەبەستی تۆکمەکردنەوەی ڕێکخستنەکان و باشتر کردنی کاری حزبی و ڕێکخراوەیی خزمەتکردن بە چین و توێژەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی و کۆیە بە تایبەت کە دەڤەرێکی گرنگ و پڕ بایەخە لە سەرجەم شۆڕشەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

