مەكتەبی سیاسی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مافی رەوای كەسوكاری شەهیدانە

کوردستان 12:28 AM - 2023-04-03
 مەكتەبی سیاسی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مافی رەوای كەسوكاری شەهیدانە PUKMEDIA

مەكتەبی سیاسی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مافی رەوای كەسوكاری شەهیدانە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵەبجە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "ئەم بڕیاردانە دیموكراتییە مافێكی رەوای خەڵكی شاری هەڵەبجەی شەهید و كەسوكاری شەهیدانە كە دەبێتە ماكی پتەوكردنی گیانی نیشتمانی راستەقینەیە".

دەقی پەیامەكە:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گرنگییەوە لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرجەم خوشك و برایانی ئەندامانی پەرلەمان  لە هەموو هاوپەیمانێتییەكان و حزبە سیاسییەكان و سەربەخۆكان دەڕوانێت  بۆ هەوڵی بەردەوامیان لەپێناو بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەی شەهید و بوونی بە پارێزگای ژمارە نۆزدە لە عیراقی فیدراڵ.

 یەكێتی ئەم هەوڵە پیرۆزانە بە هەڵوێستێكی نیشتمانی بەرپرسیارانە دەبینێت كە زیاتر یەكگرتوی نیشتمان و برایەتی نێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراق پتەو دەكات كە پێشتر و لە ئەنجامی سیاسەتە چەوتەكانی رژێمی پێشوو   گەلانی عیراق تاڵی زۆریان چەشتبوو، هەروەها ئەم بڕیاردانە دیموكراتییە بە مافێكی رەوای خەڵكی شاری هەڵەبجەی شەهید و كەسوكاری شەهیدان دەبینێت و وەك چەسپاندنی ماف لێی دەڕوانێت كە دەبێتە ماكی پتەوكردنی گیانی نیشتمانی راستەقینەیە، پیرۆزە هەوڵە پڕ شكۆكانتان..

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە